ئەو کارمەندی ئاسایشەی دوێنێ بریندارکرا گیانی لەدەستدا

کوردستان

13/12/2025     ژمارەی بینراو 74

راچڵەکین- 

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو کارمەندەی ئاسایش کە دوێنێ هەینی لەکاتی ئەرکەکەیدا بریندارکرابوو، ئەمڕۆ شەممە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

کارمەندەکە ناوی ئاکۆ سابیرە و دوێنێ لەکاتی دابەشکردنی هاوکاری بەسەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ لەلایەن یەکێک لە رێکخراوەکان، ئاکۆ و دوو هاوکاری تری لەلایەن کەسێکەوە درانە بەر دەستڕێژی گولـلە.

لە ئەنجامی رووداوەکە هەر سێ کارمەندەکەی ئاسایش برینداربوون، بەڵام برینی ناوبراو سەخت بوو و گواسترایەوە بۆ سلێمانی.



داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن