وەزیری خوێندنی باڵا بڕیارێك لە بەرژەوەندی خوێندكارانی چەمچەماڵ دەدات

کوردستان

6 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 106

راچڵەكین -

بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی حكومەتی هەرێم، لێخۆشبون لە كرێی خوێندنی بەكالۆریۆس و ماستەر و دكتۆرا بۆ خوێندكارانی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری دەكرێت.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەپێناو بەشداریكردن و هاوخەمی لەگەڵ خەڵكی چەمچەماڵ و دەوروبەری و بۆ بەدەنگەوە هاتنی خوێندكارەكانیان لەم كارەساتە سروشتیەدا، بە واژۆی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیاردرا بە لێخۆشبون لە پارەی كرێی خوێندنی خوێندكارانی دانیشتوی قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری كە بە پارالێل، یان خوێندنی ئێواران وەرگیراون لە خوێندنی بەرایی (دبلۆم و بەكالۆریۆس) و خوێندنی باڵا (دبلۆمی باڵا، ماستەر، دكتۆرا)، لە سەرجەم زانكۆكان بۆ بڕی ماوەی كرێی خوێندنیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٥-٢٠٢٦).

بەگوێرەی راگەیندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا، پێویستە خوێندكاران بە دیكۆمێنتی یاسایی بیسەلمێنن كە دانیشتوی قەزای چەمچەماڵن، یان ئەو شوێنانەی كە زیانیان بەركەوتووە، بۆ ئەوەی بڕیاری لێخۆشبون لە كرێی خوێندن بیانگرێتەوە.
بۆ بینینی دەقی فەرمانەكەی وەزیری خوێندنی باڵا، كلیك لەم بەستەرە بكە:

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن