وەزارەتی ناوخۆی سوریا: هێرشكارەكەی تەدمور ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بووە

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 23

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی سوریا دانبەوەدا دەنێت، ئەو كەسەی لە تەدمور هێرشی كردە سەر هێزەكاین ئەمریكا، ئەندامی هێزە ئەمنییەكان بووەو بڕیاربووە دوور بخرێتەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی كانوونی یەكەمی 2025 وەزارەتی ناوخۆی سوریا لەڕاگەیەنداوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسەی هێرشەكەی ئەنجامداوە "خاوەن بیری توندڕەوی ئیسلامی" بووەو بڕیاربووە ئەمڕۆ لەكارەكەی دووربخرێتەوە.

پێشتر، سەرچاوەیەكی ئەمنی سوری بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند، هێرشبەرەكەی تەدمور كارمەندی دەزگای ئاسایشی گشتی سوریا بووە:" دوای ڕووداوەكە 11 كەسی نزیك لەهێرشبەرەكە لەناو دەزگای ئاسایش دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت. 

 پێشتر فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا (سێنتكۆم) بڵاویكردبوەوە، لە هێرشەكەی تەدموردا دوو سەربازی ئەمریكی و وەرگێڕێك كوژران، هاوكات سیچ سەربازی تر برینداربوون. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن