راچڵەكین -
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق وادەی شایستە دەستورییەكان و كاتی هەڵبژاردنی سێ سەرۆكایەتییەكە و پێكهێنانی كابینەی حكومەت بڵاودەكاتەوەو دەبێ لەدوای رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، لەماوەی 15 رۆژدا سەرۆكوەزیران راسپێردرێت و ئەویش لەماوەی 30 رۆژدا كابینەی نوێی حكومەت پێكبهێنێت.
ئەمڕۆ یەكشەممە 14-12-2025، دوای پەسەندكردنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عیراق وادەی شایستە دەستورییەكان و كاتی هەڵبژاردنی سێ سەرۆكایەتییەكە و پێكهێنانی كابینەی حكومەتی بڵاوكردەوە، كە بەم جۆرەیە:
دەبێ لە ئەمڕۆوە 14-12-2025 تا 15 رۆژی تر، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و جێگرەكانی هەڵبژێردرێن.
لە بەرواری یەكەم دانیشتنی پەرلەمان دوای هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ و جێگیرەكانی، لەماوەی 30 رۆژدا سەرۆككۆمار هەڵبژێردرێت.
لە رۆژی هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار تا 15 رۆژ، سەرۆكوەزیران راسپێردرێت.
لە رۆژی راسپاردنی سەرۆكوەزیران، حكومەتی نوێ لەماوەی 30 رۆژدا پێكبهێندرێت.