وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغداد كرا

ئابوری

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 33

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی ڕەوانەی بەغداد كرد.

وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ڕۆژی سێشەممە 16 ی كانوونی یەكەمی  2025  لیستی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانەی شاری بەغداد كرا.

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، بڕیارە سبەینێ چوارشەممە لیستەكە ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بكرێت.                                

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن