سوپای ئیسرائیل: هێرشمان كردە سەر چەند ئامانجێكی حزبوڵڵا لە لوبنان

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 58


راچڵەكین-

سوپای ئیسرائیل بەئامانجگرتنی چەند پێگەیەكی حزبوڵڵای لە باشورو خۆرهەڵاتی لوبنان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ هەیینی 26ی كانوونی یەكەمی 2025 سوپای ئیسرائیل لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئەو شوێنانەی كراونەتە ئامانج كۆمەڵگەی مەشق و ڕاهێنانەكانی هێزی ڕەزوانی سەر بە حزبوڵێ‌و كۆگای چەك بوون.

"ئەو سەربازگەیە لەلایەن هێزەی ڕەزوانەوە بەكارهێنراوە بۆ مەشقپێكردنی ئەندامانی هێزەكە بەئامانجی پلانداڕشتن و ئەنجامدانی پلانی تیرۆرستی دژ بە هێزەكانی بەرگری و هاوڵاتیانی ئیسرائیل." وەك لەڕاگەیەندراوەكەی سوپای ئیسرائیلدا هاتووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن