راچڵەكین -
كەشناسی پێشبینی دەكات لەدوای نیوەشەو شەپۆلێكی بەفربارین ناوچە شاخاوییەكانی باكووری هەرێم بگرێتەوە و پاشان درێژببێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە شاخاوییەكانی تر.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت لە دوای نیوەشەو، بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكانی باكووری هەرێم ببارێت و پاشان شەپۆلەكە درێژببێتەوە و سەرجەم ناوچە شاخاوییەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
كەشناسی پێشبینیشی كردووە شەپۆلێكی نمەباران و بارانی مامناوەند بە شێوەی پچڕ پچڕ روو لە هەندێ ناوچەی هەرێم بكات و لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆی سبەینێ شەممە كاریگەرییەكەی زیاد دەبێت و سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە، شەپۆلەكەش بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.