وادەی یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی عیراق دیاری دەكرێت

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 111

راچڵەكین -

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وادەی یەكەمین دانیشتنی خولی نوێی دەستیشنان كرد كە تێیدا پەرلەمانتاران سوێندی یاسایی دەخۆن و پاشان سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان هەڵدەبژێردرێن.

فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە 29-12-2025، كاتژمێر 12ی نیوەڕۆ یەكەمین دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و كارنامەكەش بریتییە لە دوو بڕگە.

بڕگەی یەكەم تایبەتە بە سوێندخواردنی ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمان، بڕگەی دووەمیش تەرخان دەكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك و جێگرانی سەرۆكی پەرلەمان.

ئەمەش لەكاتێكدایە تائێستا پێكهاتەكانی سوننە كە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پشكی ئەواندایە، لەسەر كاندیدێكی هاوبەش بۆ وەرگرتنی پۆستەكە نەگەیشتوونەتە رێككەوتن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن