پارەی مووچەی مانگی 10 گەیشت

ئابوری

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 59

راچڵەكین-

وەزارەتی دارایی عیراق پارەی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی 2025ی فەرمانبەرانی، ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڵاویكردووەتەوە:" ڕۆژی یەكشەممە  ٢٠٢٥/١٢/٢٨  بڕی  ٩٤٢،٨٤٥،٠٠٠،٠٠٠  نۆ سەدو چل و دوو ملیارو هەشت سەدو چل و پێنج ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان لەلقی هەولێری بانكی ناوەندی عێراق."

چاوەڕێ دەكرێت هەر ئەمڕۆی دارایی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی فەرمانبەران ڕابگەیەنێت.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن