راچڵەكین-
هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە، هێزەكانیان وەڵامی ئەو پەلامارانەیان داوەتەوە كەلەلایەن گروپە چەكدارەكانی سەر بەحكومەتی سوریا كرابوونە سەر ناوچە نیشتەجێبوونەكانی دەوروبەری بەنداوی تشرین.
وەك لەڕاگەیەندراوەكەی هەسەدەدا هاتووە، لەهەنگاوێكی مەترسیداردا بەئاڕاستەی تێكدانی سەقامگیری ناوچەكە:" گروپەكانی سوڵتان موراد، سوڵتان سلێمان شا- ئەمشات و فیرقەی حەمزات كە سەر بە وەزارەتی بەرگریی حكوومەتی سووریان، بە دوو درۆنی خۆكوژ ناوچەكانی نیشتەجێبوون گردی سیریا تَل-یان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین كردووەتە ئامانج."
"لە وەڵامی ئەو پەلامارانەدا، هەسەدە ئۆپراسیۆنێكی "بەرگریی ڕەوا"یان دژ بە شوێنی هەڵدانی درۆنەكان ئەنجامدا، لەئاكامدا ئۆتۆمبێلێكی سەربازی جۆری تۆیۆتا و پێگەیەكی سەربازی ئەو گروپانە كرانە ئامانج و بەهۆیانەوە، ژمارەیەك چەكدار كوژران و برینداربوون."