راچڵەكین-
سەرۆكی ڕووسیا لەبارەی خاكە دەستبەسەرداگیراوەكانی ئۆكراینا فەرمانێكی نوێ بۆ سوپای وڵاتەكەی دەردەكات.
ڤالیری گیراسیمۆڤ، سەرۆكی دەستەی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكانی ڕووسیا راگەیاند، هێزەكانیان لە باكوری خۆرهەڵاتی ئۆكراینا بەرەوپێشچوونی بەرچاويان بەدەست هێناوە.
"ڤلادیمێر پوتین-ی سەرۆكی ڕووسیا فەرمانیكردووە بە فراوانكردنی " پشتێنەی ئەمنی " لەهەردوو پارێزگای سۆمی و خاركێڤ بەدرێژایی سنوورەكانیان لەگەڵ ڕووسیا لەساڵی 2026 دا" گیراسیمۆڤ وا دەڵێت.
ئەو بەرپرسە سەربازییە باڵایەی ڕووسیا رایگەیاند، فراوانكردنی پشتێنەی ئەمنی لەو ناوچانە، ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە بەرپەرچدانەوەی هێرشی سوپای ئۆكرایناو ڕێگریكردن لێیان كە ڕۆژانە ڕووبەڕووبوونەوەی توندی نێوان سوپای هەردوو وڵاتی تێدا ڕوودەدات.