راچڵەكین-
دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق كراوەتەوە، ئەنجوومەنی نوێنەرانیش داوا لەو كەسانە دەكات مەرجەكانیان تێدایە، داواكارییەكانیان پێشكەش بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، پاڵپشت بە یاسای ژمارە 8 ی ساڵی 2012، یاسای رێكارەكانی خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆمار، كردنەوەی دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەو پۆستە رادەگەیەنن.
"مڕۆوە 31ی كانوونی یەكەمی 2025 لەگەڵ ڕۆژانی 4و5ی كانوونی دووەمی 2026 لەكاتژمێر 9:00ی بەیانی تا 3:00ی پاشنیوەڕۆ، ئەو كەسانەی ئارەزوومەندی خۆپاڵاوتنن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق دەتوانن داواكاری نووسراو، هاوپێچ لەگەڵ سیڤیی و بەڵگەنامە فەرمییەكانیان پێشكەش فەرمانگەی كاروباری یاسایی لە كۆشكی كۆنفرانسەكان لە بەغدا بكەن." وەك لەڕاگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا هاتووە.
بڕیارە ڕۆژی 5ی كانوونی دووەمی 2026 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كۆبێتەوەو تیایدا سەرۆككۆماری نوێ هەڵبژێردرێت.
مەرجەكانی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراق:
- هاووڵاتی عیراقی بێت و لە دایك و باوكێكی عێراقی بێت.
- تەمەنی لە 40 ساڵ كەمتر نەبێت.
-خاوەن ناوبانگێكی باش، شارەزایی سیاسی، دەستپاك و دڵسۆز بێت بۆ نیشتمان.
- لانی كەم بڕوانامەی زانكۆی هەبێت كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵای عیراقەوە دانپێدانراو بێت.
- پێشینەی تاوانی نەبێت، بەتایبەت لەو تاوانانەی پەیوەستن بە شەرەفەوە.
- نابێت بە یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری یان هەر رێكارێكی هاوشێوە، دەستگیركرابێت.