ئاسایشی هەولێر لەسەر كوژرانی هاووڵاتییەك لە گوندی لوبنانی دێتە دەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 158

راچڵەكین -

ئاسایشی هەولێر روونكردنەوە لەبارەی كوژرانی هاووڵاتییەكی بەڕەگەز عەرەب لە گوندی لوبنانی، دەدات و رایدەگەیەنێت، تۆمەتباری سەرەكی كە هاوڕێی كوژراوەكەیە، دەستگیركراوە.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە روونكردنەوەیەكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی لە ڕێكەوتی (٢٧-١٢-٢٠٢٥) لە باڵەخانەكانی گوندی لبنانی لە شاری هەولێر، هاووڵاتییەكی بە نەتەوە عەرەب بەناوی (نایف فاچل نایف ) لەلایەن دوو تۆمەتبار كە هاوڕێی خۆی بوون، خرایە خوارەوە، تاكو گەیەنرایە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.

لە روونكردنەوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، دەستبەجێ لە لایەن تیمەكانی ئاسایشی هەولێرەوە بە دواداچون كراو ناسنامەی تۆمەتبارەكان ئاشكرا كرا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئاكرێ / ئاسایشی قەزای بەردەڕەش، تۆمەتباری سەرەكی بەناوی بەناوی (ح ، ب ، أ )، كە تاوانەكەی ئەنجامداوە دەستگیر كرا، هەروەها تۆمەتبارێكی تر بەناوی (خ ، م ، أ) كە بەشدار بووە لە ئەنجامدانی تاوانەكە، لە ئێستادا هەڵهاتووە بۆ دەرەوەی هەرێمی كوردستان و لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە، ڕێكاری یاسایی گیراوەتەبەر و لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن