حكومەتی هیندستان بڵاویكردەوە، كۆی داهاتی ناوخۆیی وڵاتەكەی بۆ چوار ترلیۆن و 180 ملیار دۆلار بەرزبووەوە، بەمەش ژاپۆنی تێپەڕاند و پلەی چوارەمی لە ریزبەندی بەهێزترین ئابوورییەكانی جیهان گرتەوە.
حكومەتی هیندستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمساڵ ئابووری وڵاتەكەی بەڕێژەی 8.2% گەشەی كردووە، چاوەڕوانیش دەكات تا ساڵی 2030 كۆی داهاتی ناوخۆیی بۆ 7.3 ترلیۆن دۆلار بەرزببێتەوەو ئەڵمانیا تێپەڕێنێت و ببێتە سێیەم بەهێزترین ئابووری جیهان لەدوای هەریەك لە ئەمریكا و چین.
وڵاتی هیندستان كە لەچەند دەیەی رابردوودا گەشەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ماوەی چوار ساڵی لەسەریەكە خیراترین گەشەی ئابووری لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان بەخۆیەوە دەبینێت و كاڵاكانیشی هەناردەی زۆربەی بازاڕەكانی جیهان دەكرێت، حكومەتی ئەو وڵاتە پلانی داناوە لەماوەی چوار ساڵی داهاتوودا ببێتە سێیەم گەورەترین ئابووریی جیهان و ئەڵمانیا تێپەڕێنێت.