راچڵەكین -
نرخی ئەمپێری كارەبا موەلیدەی ئەهلی بۆ مانگی كانونی یەكەم لەسنووری سلێمانی دیاری دەكرێت و هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر 45 دینارە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەگوێرەی نرخی سوتەمەنی لە بازاڕەكاندا بۆ مانگی كانوونی یەكەم، نرخی هەر كاتژمێرێك كارەبای موەلیدە بۆ یەك ئەمپێر (45) دینارە، ئەو نرخەش بۆ ئەو قەزاو ناحیانەیە كە هێشتا كارەبایان نەبووە بە بەردەوام لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناكی و موەلیدەكانیان كاردەكەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، سەبارەت بە موەلیدەی ستییەكانیش، نرخی كیلۆوات ئاوەڕێك بۆ مانگی كانوونی یەكەم بریتییە لە (287) دینار، بۆ ئەو ستییانەش كە تاكە سەرچاوەی كارەبایان موەلیدەیە و كارەبای نیشتمانیان نییە، نرخی كیلۆواتیان (270) دینارە.