میدیای ئێران: ئەندامێكی بەسیج كوژراو 13ی تر برینداربوون

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108


راچڵەكین-

میدیاكانی ئێران كوژرانی ئەندامێكی بەسیج و برینداربوونی 13 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانیان لە بارگرژییەكانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند،

ئاژانسی هەواڵی تەسنیم بڵاویكردووەتەوە، لەئاكامی ئەو بارگرژییەی لەشاری كوهدشت ڕوویانداوە، ئەندامێكی هیزەكانی بەسیج بەناوی ئەمیر حوسام فەرد كوژراوە، هاوكات 13ی ئەندامی تری هێزە ئەمنییەكان برینداربوون.

ماوەی چوار ڕۆژە بەشێك لەهاوڵاتیانی ئێران، وەك ناڕەزایەتییەك بەرامبەر دۆخی ئابووری ئەو وڵاتەو دابەزینی بەهای تومەن بەرامبەر دۆلار بەڕێژەیەكی بەرچاو، خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن.

هەر ئەوەش وایكرد، حكومەتی ئێران پارێزگاری بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە بگۆڕێت، هاوكات مەسعود پزیشكیان، سەرۆككۆماری ئێران رایگەیاندووە:" حكومەت هەست بەو فشارانە دەكات كەلەسەر هاوڵاتیانەو دۆخی ژیانیانی سەخت كردووە، هەربۆیە داوا لە وەزارەتی ناوخۆ كراوە، گوێ لەداواكاری هاوڵاتیان بگرێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن