ساڤایا: كاتی گەندەڵكاران و میلیشیاكان لەعیراق كۆتایی هات

عێراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 56


راچڵەكین-

نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق، هاتنی ساڵی نوێ دەكاتە هەلێك و پەیامێكی توند ئاڕاستەی  گروپە چەكدارەكان و گەندەڵكارانی عیراق دەكات.

مارك ساڤایا، لەتۆڕی ئێكس پەیامێكی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ بڵاوكردووەتەوە، تیایدا وێڕای پیرۆزبایی لەگەلی عیراق، لەهەمان كاتدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەچوارچێوەی دەستوورو یاسای عیراقدا، لەگەڵ حكومەتی كۆماری عیراق كار دەكەن بۆ مسۆگەركردنی داهاتوویەكی گەشاوە بۆ عیراقییەكان.

ساڤایا لەبەشێكی پەیامەكەیدا دەڵێت، كار دەكەن بۆ ئەوەی 2026 ببێتە ساڵی كۆتایی هێنان بە ( ناسەقامگیری - بوونی چەك لەدەرەوەی دەسەڵات- گروپە چەكدارەكان - بارگرژییە ناوخۆییەكان- دەستوەردانە دەرەكییەكان- گەندەڵی- بەقاچاخبردنی سامانی وڵات- سپیكردنەوەی پارە- گرێبەستە وەهمییەكان - چاوبەستكردن لەیاسا- لاوازی خزمەتگوزارییەكان- بێكاری- هەژاری- نادادی و ستەم)

نێردەی تایبەتی ئەمریكا دەڵێت، ئەم قسانەی بۆ ئەو كەسانەیە گەندەڵی و ستەم و كاولكاریان بەسەر عیراقدا هێناوە:" كاتتان تەواوبوو، لەمەودوا كاتی عیراق و عیراقییەكانە، عیراق و ئاڵاكەی بەرزو شەكاوە دەبن و سەرچاوەی شانازی هەموو عیراقییەك دەبێت."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن