تەقینەوەیەك لە سویسرا گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەك كەسی لێكەوتەوە

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 132

راچڵەكین-

لە ئاكامی تەقینەوەیەكدا لە ناوەندێكی خلیسكێنەی سەر بەفر لە سویسرا، ژمارەیەك ئامادەبوو كوژران و ژمارەیەكی تریش برینداربوون.

پۆلیسی سویسرا بەمیدیاكانی ئەو وڵاتەی راگەیاندووە، ڕووداوەكە لە باڕێكدا لە ناوەندی خلیسكێنەی سەر بەفر (كرانس-مۆنتانا) لە باشووری ئەو وڵاتە ڕوویداوە، كە ئاهەنگی سەری ساڵی تێدا سازكراوە.

پۆلیس بڵاویكردەوە دوای زنجیرەیەك تەقینەوە، ئاگر لە باڕێكی ناوەندەكە كەوتووەتەوە و، لەئاكامدا  10 كەس گیانیان لەدەستداوەو 10ی تریش برینداربوون.

ڕاپۆرتە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن، لەكاتی تەقینەوەكان نزیكەی 100 كەس لەشوێنی ڕووداوەكەبوون، هۆكارەكەشی بۆ تەقینەوەی یاریە ئاگرینەكان دەگەڕێننەوە، بەڵام پۆلیس دەڵێت هێشتا ئەمە پشتڕاست نەكراوەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن