پۆلیسی سلێمانی: شەوێكی ئارام بەڕێكرا

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 69

راچڵەكین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، شەوی سەری ساڵ بەئارامی و بەبێ هیچ ڕووداوێكی نەخوازراو بەڕێكرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی كانوونی دووەمی 2025 پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردەوە،بەپێی ئەو پلانە تۆكمەیەی كەبەڕێوەبەرایەتییەكە بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێزەئەمنیەكانی تر دایاننابوو كەلەبەرواری (٢٠٢٥/١٢/٢٥) وەك سەرەتای پشووەكانی سەری ساڵی نوێ دەست بەجێبەجێكردنی كرا:" توانرا بەهۆیەوە كەشێكی ئارام و پڕ هێمنی و ئاسایش و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری و سەرجەم ئەو گەشتیارانەی ڕوویان كردبووە سنورەكە فەراهەم بكرێت و دوور لەهەر ڕووداوێكی قورسی نەخوازراو تێبپەڕێنرێت بەتایبەت شەوی (٢٠٢٥/١٢/٣١) سلێمانی شەوێكی ئارامی بەڕێكرد و هیچ ڕوداوێكی نەخوازراو كەشایەنی باسكردن بێت تۆمار نەكرا."


پۆلیسی سلێمانی سوپاسی سەرجەم هێزە ئەمنیەكان بەگشتی و ئەفسەران و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكات كە :" كەماندوو نەناسانە ئەرك و فەرمانەكانیان زیاتر لەتوانای خۆیان بەجێگەیاند."

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن