ئێران لەبارەی هەڕەشەكانی ئەمریكا؛ هاتە دەنگ

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 108

راچڵەكین-

دەسەڵاتدارانی ئێران ئاماژە بەوەدەكەن، هەڕەشەكانی ئەمریكا بۆ هێرشكردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكانی ئەو وڵاتە، دەكرێت لێكەوتەی مەترسیداری هەبێت.

نوێنەرایەتیی هەمیشەیی ئێران لە نووسینگەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ڤیەننا، نامەیەكی ئاڕاستەی ڕافائیل ماریانۆ بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم (UAEA)، گرۆسی كرد، تیایدا نیگەرانییەكانی وڵاتەكەی سەبارەت بە هەڕەشەكانی ئەمریكا لەبارەی هێرشكردنە سەر بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەكەی دەربڕی.

ئەم جۆرە هەڕەشانە دەبنە هۆی لێكەوتەی مەترسیدار بۆ ڕژێمی جیهانیی ڕێگریی كردن لە بڵاوبوونەوەی چەكی ئەتۆمی:" بەهەند وەرنەگرتنی ئەم جۆرە هەڕەشانە، متمانەی دامەزراوەكە (ئاژانسەكە) دەخاتە مەترسییەوە و ئەو متمانە نێودەوڵەتییەی لەسەر بنەمای كارەكانی پشتڕاست كردنەوە بنیاتنراوە، تێكدەدات". وەك لەنامەكەی نوێنەرایەتی هەمیشەیی ئێراندا هاتووە.

لە نامەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو، پێویستە ئەم هەڕەشانە سەركۆنە بكرێن و ئەو لایەنانەی بەرپرسیارن لەم جۆرە هەڵوێستە بێباكانە، ناچار بە لێپرسینەوە بكرێن.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن