راچڵەكین -
ئۆكراینا بۆ درۆن هێرش دەكاتە سەر هەرێمی خێرسۆن-ی ژێر كۆنترۆڵی سوپای رووسیا و هۆتێلێك بۆردومان دەكات، بەهۆیەوە 24 كەس گیانیان لەدەستدا و 50 كەسی دیكەش بریندار بوون.
میدیاكانی رووسیا بڵاویانكردەوە، شەوی رابردوو هێزەكانی ئۆكراینا بە سێ درۆن هێرشیان كردووەتە سەر ناوچەیەكی گەشتیاری لە هەرێمی خێرسۆن و هۆتیلێكیان بۆردومان كردووە كە ژمارەیەكی زۆر گەشتیاری تێدابووە و سەرقاڵی ئاهەنگگێڕان بوون بەبۆنەی سەری ساڵی نوێ.
هێرشەكە بووەتە هۆی كەوتنەوەی ئاگر لە هۆتێلەكە، لەئەنجامدا 24 كەس گیانیان لەدەستدا و 50 كەسی دیكەش بریندار بوون، كە ژمارەیەك لە قوربانییەكان ژن و منداڵ بوون.