میسر.. خوێندكارێك بەتۆمەتی هێرشكردنە سەر مامۆستاكەی دەستگیر دەكرێت

جیهان

10 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 135

راچڵەكین -

هێزە ئەمنییەكانی میسر خوێندكارێكی قۆناغی ئامادەییان دەستگیركرد كە بە چەقۆ هێرشی كردبووە سەر مامۆستایەكی ژن و بە سەختی برینداری كردبوو.

میدیاكانی میسر بڵاویانكردەوە، لە خوێندنگەیەكی ئامادەیی لە پارێزگای جیزە، دوای ئەوەی مامۆستایەكی ژن رێگری لە خوێندكارێك دەكات لە تاقیكردنەوەكان گزی بكات، خوێندكارەكە هەڕەشەی لێدەكات و لەبەردەم خوێندنگەكە، بە یارمەتیی دایكی پەلاماری مامۆستاكە دەدات و چەندین شوێنی دەموچاوی بە چەقۆ بریندار دەكات.

دوای رووداوەكە هێزە ئەمنییەكانی جیزە، توانییان خوێندكارەكە و دایكی دەستگیر بكەن و هەردووكیان رادەستی دادگا كران، مامۆستاكەش دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەو ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی، دەركەوت چەندین شوێنی دەموچاوی بەهۆی بەركەوتنی چەقۆوە بە سەختی زامدار بووە.

لەكاردانەوەی رووداوەكە، نەقیبی سەندیكای مامۆستایانی میسر، رایگەیاند كە بەهیچ شێوەیەك لەو رەفتارە قێزەوەنە دژ بە مامۆستا ژنەكە خۆش نابن و دەبێ تۆمەتباران توندترین سزای یاسایی بدرێن و شكۆی مامۆستایانیش پارێزراو بێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن