دەروازەیەكی سنووری لەنێوان سووریا و لوبنان دادەخرێت

جیهان

9 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 83

راچڵەكین -

بەهۆی بارانبارین و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، دەروازەیەكی سنووری لەنێوان سووریا و لوبنان داخرا و هاتووچۆكردنی تێدا قەدەغە كرا.

دەستەی گشتی دەروازە سنوریەكانی سووریا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ، بەشێك لە پردی پەڕینەوەی دەروازەی عریزە لەگەڵ لوبنان داڕما و بەهۆیەوە هاتووچۆكردن لە دەروازەكە راگیرا.

دەروازی سنووری عریزە لەنێوان سووریا و لوبنان روبارێكی پیادا دەڕوات كە ناوی (روباری گەورە)یە، روبارەكە بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەخوڕی بارانبارین، ئاستی ئاوەكەی زۆر بەرزبووەوە و لافاوی دروستكرد، بەهۆیەوە بەشێك لە پردی پەڕینەوەی نێوان سووریا و لوبنان داڕوخا، دەستەی گشتی دەروازە سنوریەكانی سووریا ئاماژەی بەوەكردووە، داخستنی دەروازەكە بەڕووی هاتووچۆی هاووڵاتیان، لەپێناو پاراستنی سەلامەتییانە، ئاشكراشیكردووە، تا ئەوكاتەی پردەكە چاكدەكرێتەوەو هاتووچۆ ئاسایی دەبێتەوە، هاووڵاتیان دەتوانن بۆ گەشتكردن بۆ لوبنان و بەپێچەوانەوە، هەردوو دەروازەی سنووریی جوسیە و یابوس بەكاربهێنن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن