كەشناسی: بەفربارین لەم ناوچانە بەردەوام دەبێت

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 228

راچڵەكین -

كەشناسی پێشبینی دەكات شەپۆلی بەفربارین لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان و ئەو ناوچانەی نزیكن لە ناوچە شاخاوییەكان بەردەوام بێت و كاریگەریی بارانبارینیش تا ئێوارەی سبەینێ لە رۆژهەڵاتی هەرێم دەمێنێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم بڵاویكردەوە، پێشبینی دەكرێت ئەمشەو شەپۆلی بەفربارین بەردەوام بێت لە سەرجەم ناوچە شاخاوییەكان و ئەو ناوچانەی كە نزیكن لە ناوچە شاخاوییەكان، هاوكات شەپۆلی نمە باران و بارانی مام ناوەندی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم، لەكاتەكانی نێوەڕۆی سبەینێ هەینی شەپۆلی بارانبارین لەسەر ناوچەكانی دهۆك و هەولێر و ناوچە شاخاوییەكانیان لاواز دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكەی لە رۆژهەڵاتی هەرێم دەمێنێت تا سبەی ئێوارە، پاشان كۆتایی دێت.

نزمترین پلەكانی گەرما لە ناوچە شاخاوییەكان چەندین پلە لەژێر سفری سیلیزییەوە دەبێت و سەنتەری شارەكان نزیك دەبێت لە سفری سیلیزیەوە، هاوكات خێرایی با (15-25) كم دەبێت لە كاتژمێرێكدا.

كەشناسی بڕی بارینی باران و بەفر لە ماوەی 12 كاتژمێری ڕابردووی هەندێك لە شار و ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم بڵاوكردەوە، كە بەم شێوەیەیە:
هەولێر 4.7 ملم
شەمامك 2.7 ملم
پیرمام 9.5 ملم
سلێمانی دڵۆپ دڵۆپ باریوە
دهۆك 10.1 ملم
زاخۆ 13.0 ملم

بڕی بەفری باریو لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێم:

رواندز 1.5 سم
ناحیەی هێرۆ 4 سم
گوندی ڕێشە 22 سم
گوندی هاودیان 7.5 سم
قەڵادزێ مەرزی كێڵێ 10سم

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن