دیالە.. شەڕی نێوان دوو بنەماڵە چەندین كوژراو و برینداری لێدەكەوێتەوە

عێراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 256

راچڵەكین -

لەسنووری پارێزگای دیالە بەهۆی شەڕو پێكدادانی نێوان دوو بنەماڵە، چەندین كەس كوژران و بریندار بوون.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی لەسنووری ناحیەی خان بەنی سەعد لە باشووری شاری بەعقوبەی سەنتەری پارێزگای دیالە، شەڕو پێكدادان لەنێوان ئەندامانی دوو بنەماڵە روویدا و بەهۆیەوە پێنج لە هەردوولا كوژران و 11 كەسی دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، شەڕەكە بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی لەنێوان دوو بنەماڵەكە دروستبووە، كە دانیشتووی یەك ناوچەن، لەئێستاشدا هێزێكی زۆری ئەمنیی گەیشتوونەتە ناحیەكە و فەرمانی دەستگیركردنیش بۆ چەند كەسێك دەرچووە كە هۆكاری دروستبوونی شەڕەكەن. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن