راچڵەكین -
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دووەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و جگە لە دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆ، پەرلەمانتاران بەسەر لیژنە هەمیشەییەكاندا دابەشدەكرێن.
فەرمانگەی كاروباری پەرلەمانیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە 5-1-2026، كاتژمێر 10ی بەیانی، دووەمین دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت و كارنامەكەش بریتییە لە سێ بڕگە.
بڕگەی یەكەم تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران، لە بڕگەی دووەمیش لیژنەیەك پێكدەهێنرێت بۆ دەستنیانكردنی ئەندامانی لیژنەكانی پەرلەمان بەگوێرەی پەیرەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران.
بڕگەی سێیەمی دانیشتنەكەش تایبەتە بە گفتوگۆی بابەتە گشتییەكان.