راچڵەکین-
ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق کارنامەی کاری دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنەکەی بڵاوکردەوە کە بڕیارە رۆژی
12ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.
بەگوێرەی ئەو
کارنامەی کارەی بڵاوکراوتەوە، کۆبوونەوەی داهاتوو کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆ دەستپێدەکات
و تیایدا گفتوگۆی گشتی ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە داهاتە نانەوتییەکان.
جێی ئاماژەیە،
هەفتەی رابردوو یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو
کە تیایدا دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنەکە هەڵبژێردران.