پەرلەمانی عیراق دۆسێی داهاتە نانەوتییەكان دەوروژێنێت

عێراق

15 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 138

راچڵەكین-

لەگەڵ هەڵكشانی فشارەكان لەسەر بودجەی گشتی و پەرەسەندنی پێویستی بە سەقامگیری ئابووری درێژخایەن، عێراق دەچێتە قۆناغێكی چارەنووسساز لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە داراییەكانیدا. هەموو چاوەكانیش لەسەر دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كە بڕیارە تیایدا گفتوگۆ لەسەر داهاتە نانەوتییەكان بكرێت.

بەگوێرەی ئەو كارنامەیە بێت كەلەلایەن سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاوكراوەتەوە، بڕیارە ڕۆژی شەممە 10ی كانوونی دووەمی 2026 ئەنجوومەنەكە دانیشتنی ئاسایشی خۆی ئەنجامبدات، كارنامەكەش تەنها خاڵێك لەخۆ دەگرێت ئەویش گفتوگۆكردنە لەسەر داهاتە نانەوتییەكان.

عەلی سابر ئەلكینانی بە رۆژنامەی سەباح-ی راگەیاندووە، كردنەوەی دۆسێی داهاتە نانەوتییەكان پێویستییەكی نیشتمانییە:" گرنگیدان بەم داهاتانە ڕۆڵی دەبێت لە كەمكردنەوەی پشتبەستن بە نەوت، ئەمەش فشارەكان لەسەر سیاسەتی دراو كەمدەكاتەوە و توانای كڕین بەهێزتر دەكات."

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن