هاوپەیمانێتیی ئاوەداكردنەوەو گەشەپێدان لەبارەی كشانەوەی سودانی هاتە دەنگ

عێراق

11 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 231

راچڵەكین-

هاوپەیمانی ئاوەداكردنەوەو گەشەپێدان لەبارەی كشانەوەی محەممەد شیاع سودانی، لەكاندیدبوون بۆ خولی دووەمی سەرۆكوەزیرانی عیراقن ڕوونكردەوەیەكی بڵاوكردەوە.

قوسەی مەحبوبە، سەركردە لە هاوپەیمانی ئاوەداكردنەوەو گەشەپێدان كەلەلایەن خودی محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عیراق سەرۆكایەتی دەكرێت، بڵاویكردووەتەوە:" لەگەڵ هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كۆتاییانهێنا بە چاوچنۆكی هەلپەرستان و چەقبەستوویی سیاسی لەناو چوارچێوەی هەماهەنگی، هەروەها سەلماندیشی كە  پرۆژەی محەمەد شیاع سودانی پڕۆژەی دەوڵەت و خۆنەویستیە."

ئەو ڕاگەیەندراوەكەش، پشتڕاستكردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی شەوی ڕابردووە، كە ئاماژەیان بەوەكردبوو، محەممەد شیاع سودانی، لەبەرژەوەندی نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە كاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عیراق كشاوەتەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونەوەكەی شەوی ڕابردوویان لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەیان بەوەكردبوو:" كۆبونەوەكە كەشێكی ئەرێنی و گفتوگۆی بەرپرسیارانەی بەخۆوە بینیوە، كە بووەتە هۆی ئەنجامی گرنگ و ئاماژەی پێشكەوتوو." 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن