بوومەلەرزەیەك باشووری عیراق دەهەژێنێت

عێراق

11/01/2026     ژمارەی بینراو 333

راچڵەكین -

بووەمەلەرزەیەك لە باشووری عیراق روویدا و تائێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی زیانە گیانی و داراییەكان بڵاونەكراوەتەوە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمشەو بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 4.7 پلە بەپێوەری رێختەر، باكووری پارێزگای بەسڕەی هەژاند و لە زۆربەی ناوچەكانی دەوروبەریش هەستی پێكرا.
 
چەقی بوومەلەرزەكە لەدووری 60 كیلۆمەتر لە باكووری رۆژهەڵاتی شاری بەسڕە بووە، تائێستاش هیچ ئامارێك لەبارەی زیانەكانی بوومەلەرزەكە بڵاونەكراوەتەوە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن