راچڵەكین-
سەرۆكی ئەمریكا لە پۆستێكدا لە تروس سۆشیال خۆی وەك سەرۆكی كاتی ڤەنزوێلا دەناسێنێت.
دۆناڵد ترەمپ، وێنەیەكی خۆی لە ویكیپیدیا بەناونیشانی " سەرۆكی ڤەنزوێلا بەوەكالەت" بڵاوكردووەتەوە، وەك ئاماژەیەكی گاڵتەجاڕی بە شەرعییەتی دیلسی رۆدریگێزی جێگری نیكۆڵاس مادۆرۆ، كە دوای دەستگیركردنی مادۆرۆ، دەسەڵاتی لە ڤەنزوێلا گرتە دەست.
ئەوەش لەكاتێكدا دێت، رۆژی یەكشەممە خودی ترەمپ رایگەیاند، ئیدارەی ئەمریكا بەشێوەیەكی باش كار لەگەڵ سەرۆكی كاتی ڤەنزوێلا دەكات و ئامادەییشی دەربڕی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵیدا.
" كارەكان لەگەڵ ڤەنزوێلا بەشێوەیەكی باش بەڕێوەدەچن، لەگەڵ سەركردایەتی ئەو وڵاتە دۆخمان باشەو كار دەكەین." دۆناڵد ترەمپ وای ووت.