دۆناڵد ترەمپ هەنگاوێكی نوێ لەبارەی كەرتی غەززە دەنێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 82

راچڵەكین-

نێوەندگیری فەڵەستینی-ئەمریكی و ئەندامی شاندی سەرۆكی ئەمریكا بۆ ئاگربەستی غەززە دەڵێت، بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی بەدەستی گەیشتوون، لەو هەفتەیەدا دۆناڵد ترەمپ "ئەنجوومەنی ئاشتی" ڕادەگەیەنێت كە سەرپەرشتی ئیدارەیەكی ڕاگوزەر بۆ كەرتەكە دەكات.

بەشارە بەحبەح، بەڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی ڕاگەیاندووە، زانیارییەكانی بەردەستی باس لەوە دەكەن سبەینێی سێشەممە 13ی كانوونی دووەم، ترەمپ ئەنجوومەنی ئاشتی غەززە رادەگەیەنێت و چەند رۆژێك دواتریش كۆمیتەی تەكنۆكراتی فەلەستین لە كاتی بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەكانی قاهیرە پێكدێت.

ئەنجوومەنی ئاشتی كەرتی غەززە چەند وڵاتێك لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا وڵاتانی عەرەبی وەك قەتەر، میسر و ئیمارات. 

سەبارەت بەناوی ئەندامانی لیژنەی "ئیدارەی غەززە"، بەحبەح ووتی:"تا ئێستا ناوەكان بە وردی نەزانراون، بەڵام تەنها ئەوەی بگوترێ ئەوەیە كە ئەو ناوانەی بۆ بەڕێوەبردنی غەززە كاندید كراون خەڵكی غەززەن، جا ئێستا لەوێ نیشتەجێ بن یان بە ڕەچەڵەك غەززەیی بن."

بەشارە بەحبەج، ئەوەی ڕوونكردەوە، هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ سەركردایەتی بزووتنەوەی حەماس قسەی كردووەو، پێی ڕاگەیاندوون، چیتر دانووستان و گفتوگۆ ناكرێت سەبارەت بە بڕگەی "داماڵینی چەك" كە لە ڕێككەوتنی ئاگربەستدا ئاماژەی پێكراوەو واشنتۆن و تەلئەبیب پابەند پێیەوە. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن