راچڵەکین-
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی
بڵاویکردەوە: لە رۆژی چوارشەممەوە هەرێمی کوردستان ماوەیەکی درێژخایەن لەگەڵ
شەپۆلەکانی سەرمادا بەڕێدەکات کە چەندین ساڵە وێنەی نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: یەکەم شەپۆل کە
لە هەمان رۆژەوە دەستپێدەکات کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری باکوورە لە وڵاتانی
ئەوروپاوە ناوچەکانمان دەگرێتەوە و کاریگەرییەکانی تا رۆژی یەکشەممەی هەفتەی
داهاتوو بەردەوام دەبێت.
روونیشیکردەوە: دوابەدوای ئەوە
پێشبینی دەکرێت لە رۆژی دووشەممەی داهاتووەوە، کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیری لە
رووسیاوە بۆ سەر باکووری ئێران و هەرێمی کوردستان درێژبێتەوە کە شەپۆلێکی وشکە
سەرما لەگەڵ خۆیدا دەهێنێتە ناوچەکە و ئەگەری چالاکبوونی بای باکووری رۆژهەڵات و
نزمبوونەوەی زیاتری پلەکانی گەرمای هەیە.