راچڵەکین-
لە سنووری قەزای ئاکرێ رووداوێکی کوشتن روویدا و تیایدا کچێکی تەمەن 14 ساڵ بووە قوربانی.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ
بڵاویکردەوە: ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، هێزەکانمان لە رووداوێکی کوشتن لە گوندی
نێروەی سەر بە ناحیەی بجیل ئاگادارکرانەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد: دوابەدوای
ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزەکانمان لە ناحیەی بجیل گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و
دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کچێکی تەمەن 14 ساڵ کوژراوە.
روونیشیکردەوە: رووداوەکە بەشێوەیەک
بووە کە تیایدا تۆمەتباری سەرەکی تەقەی کردووە و فیشەک بەر کچەکە کەوتووە و لە
ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، تەرمی قوربانییەکە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە و
تۆمەتبارەکەش دەستگیرکراوە.ر