راچڵەكین -
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی بۆ كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و سبەینێ بەفربارین سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك و ئیدارەكانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 13-1-2026، بە گشتی كەش هەورو بارانبارین دەبێ لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و دروستبوونی هەورە تریشقەو بەفربارین لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكان. بڕی دابارین لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك هەڵەبجە زیاد دەبێت و هەندێ كات دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەند و لێزمە باران. پلەكانی گەرماش (1-2) پلەی سیلیزی بەراورد بە دوێنێ نزمدەبێتەوە.
سبەینێ چوارشەممە 14-1-2026، كاریگەری شەپۆڵی بارانبارین لە سەرجەم ناوچەكانی هەرێم بەردەوامی دەبێت، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەكی سارد و نزمبوونەوەی زیاتری پلەكانی گەرما، لەكاتەكانی بەیانیدا بەفربارین سەنتەری شارەكانی سلێمانی و دهۆك و ئیدارەكانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین و زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان دەگرێتەوە.
پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك نزمدەبێتەوە و كاریگەری ئەم شەپۆلە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لەسەر ناوچەكەمان كۆتایی دێت.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 8 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 4 پلەی سیلیزی
دهۆك :4 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 7 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 2 پلەی سیلیزی
پیرمام :4 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 5 پلەی سیلیزی
ئاكرێ: 8 پلەی سیلیزی
پیرمام: 4 پلەی سیلیزی