سووریا دێرحافر و چەند ناوچەیەكی تر وەك ناوچەیەكی داخراوی سەربازی رادەگەیەنێت

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 92

راچڵەكین -

سوپای سووریا، دێر حافر و چەند ناوچەیەكی دیكەی رۆژئاوای فورات كە لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی سووریای دیموكراتدایە، وەك ناوچەی داخراوی سەربازی رادەگەیەنێت و داواش لە هێزەكانی هەسەدە دەكات بۆ رۆژهەڵاتی فورات بكشێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 13-1-2026، راگەیەندراوێك بەناوی دەستەی پرۆسەكانی سوپای سووریا بڵاوكرایەوە و تێیدا نەخشەی شارۆچكەی دێر حافر و چەند ناوچەیەكی دیكەی رۆژئاوای روباری فوراتی بڵاوكردووەتەوە و وەك ناوچەی داخراوی سەربازی پۆلێنی كردوون.

لە راگەیەندراوەكەی سوپای سووریادا هاتووە، ئەو ناوچانەی لە نەخشەكەدا بە رەنگی سوور دیاریكراون، لەمڕۆوە ناوچەی داخراوی سەربازین و داواش لە دانیشتوانی ئەو ناوچانە دەكەین لە بنكە و بارەگاكانی هەسەدە دووربكەونەوە.

سوپای سووریا داواشی لە هێزەكانی هەسەدە كردووە لەو ناوچانە بكشێنەوەو بچنە رۆژهەڵاتی فورات.

راگەیەندراوەكەی سوپای سووریا هاوكاتە لەگەڵ هێنانی هێزی زیاتر بۆ دەوروبەری ئەو ناوچانە، لە بەرامبەردا هێزەكانی هەسەدەش هێزی زیاتریان لە دێر حافر و ناوچەكانی دەوروبەری جێگیركردووە و لە ئامادەباشیدا بۆ هەر هێرشێكی گروپە میلیشیانكانی سووریا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن