راچڵەكین-
بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا، بە سەپاندنی باجی گومرگی بەڕێژەی 25% بەسەر ئەو وڵاتانەی كە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێراندا ، نرخی نەوتی خاوی لەبازاڕەكانی جیهاندا بەرزكردەوە.
لەئێستادا نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیھاندا بە ٦٤ دۆلار و 76 سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت.
دۆناڵد ترەمپ، لەسەكۆی تروس سۆشیال نوسیوویەتی:" لەئێستا بەدواوە، هەر وڵاتێك مامەڵەی بازرگانی لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێراندا بكات، بەڕێژەی 25% باج دەخرێتە سەر سەرجەم مامەڵەكانی لەگەڵ ئەمریكا."
لەبەرامبەر ئەو هەڵوێستەی ترەمپ-دا حكومەتی چین رایگەیاند، هەر جۆرە سزادانێكی تاكلایەنەی ڕەتكردەوە كە سنوورە یاساییەكان پێشێل بكات.