راچڵەكین-
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیارێك بۆ خوێندكارانی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم و خاوەن پێداویستی تایبەت و سێ یەكەمەكان دەردەكات.
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی كانوونی دووەمی 2026 وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاریدا بەبەخشینی قوتابیان و خوێندكارانی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرای (ناوچەی كوردستانەكانی دەرەوەی هەرێم ، خاوەن پێداویستی تایبەت، سێ یەكەمە دانەمەزراوەكان)كە لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٣-٢٠٢٤) لە خوێندنی باڵا (ماستەرو دكتۆرا) وەرگیراون، لە كرێی خوێندن ببەخشرێن لە كاتی دریژكردنەوەی ماوەی خوێندن.