هاوكاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12 بەسەر پێشمەرگەدا دابەشدەكرێت

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 103

راچڵەكین-

وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، هاوكاری مانگی 12ی  هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە، خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتەكە.

وەزارەتی پێشمەرگە لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ 13 كانوونی دووەمی 2026 هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 12خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) دوای ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان رۆژی پێنجشەممە  15ی كانوونی دووەمی 2026 دەستبە دابەشكردنی دەكرێت.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، لەم مانگەدا، زیاتر لە 97% ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانكیەوە وەریدەگرن.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن