باوكی ئەحمەد شەرع: حكومەتی ئێستای دیمەشق دەیەوێـت هەموو پێكهاتەكانی گەلی سوریا كۆبكاتەوە

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 328

راچڵەكین-

باوكی ئەحمەد شەرع-ی سەرۆكی ڕاگوزەری سوریا دەڵێت، حكومەتی ئێستای دیمەشق دەیەوێـت هەموو پێكهاتەكانی گەلی سوریا كۆبكاتەوەو هەوڵی یەكێتی نیشتمانی دەدات.

حسێن شەرع، باوكی ئەحمەد شەرع لەچاوپێكەوتنێكی تەلەڤزیۆنیدا لەگەڵ كەناڵی ( المدن) دەڵێت، "من كەسێكی نەتەوەییم، حكومەتی ئێستای دیمەشق دەیەوێـت هەموو پێكهاتەكانی گەلی سوریا كۆبكاتەوەو هەوڵی یەكێتی نیشتمانی دەدات."

"ئەو جوڵانەوە یاخیانەی ئێستا كەلەسوریادا هەن، دەستی دەرەكیان لەپشتە، بەپشتیوانی ئیسرائیل و زلهێزەكان ژمارەیەك لەوڵاتانی عەرەبی، دەیانەوێت سوریا پارچە پارچە بكەن." باوكی ئەحمەد شەرع وادەڵێت.

حسێن شەرع، زیاتر قسە دەكات و دەڵێـت:" ئەو كاتەی بیری نەتەوایەتی عەرەبی لەسوریا بەهێزبوو، شتێك نەبوو بەناوی هەرێمایەتی و تائیفییەت، ئێمە عەرەبین."  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن