سەرۆكی كۆڵۆمبیا لەگەڵ ترەمپ كۆدەبێتەوە

جیهان

8 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 459


راچڵەكین-

سەرۆكی كۆڵۆمبیا ڕایگەیاند، مانگی داهاتوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی ئەمریكا كۆدەبێتەوە.

گۆستاڤۆ پێترۆ لەكۆبووونەوەی لەگەڵ وەزیرانی حكومەتەكەی ئاماژەی بەوەكرد، 3ی مانگی شوباتی ئەمساڵ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لەئەمریكا كۆدەبێتەوە " دەرئەنجامی ئەو كۆبوونەوەیە دەبینین."

هەواڵی كۆبوونەوەی نێوان ترەمپ و پێترۆ، دوای ئەو " شەڕ قسانە" دێت كە ساڵی ڕابردوو لەنێوانیاندا سەریهەڵدا، بەتایبەت دوای دەستگیركردنی نیكۆڵاس مادۆرۆی سەرۆكی ڤەنزوێلا لەلایەن هێزی دەلتا لە كاراكاسی پایتەخت.

لەساڵانی ڕابردوودا،واشنتۆن و بۆگۆتا پەیوەندییەكی ئەمنی پێكیيەوە بەستبوونەوە، بەڵام دوای ئەوەی ترەمپ خولی دووەمی سەرۆكایەتی ئەمریكای بەدەستهێنایەوە، ئەو پەیوەندیانە بەرەو ئاڵۆزی هەنگاویان نا.

دوای دەستگیركردنی مادۆرۆ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی كۆڵۆمبیای تۆمەتبار دەكرد بەتێوەگلان لە دۆسێی بەقاچاغبردنی ماددەی هۆشبەر، بەبێ ئاشكراكردنی هیچ بەڵگەیەك، هاوكات چەندین سزای دارایی بەسەر پێترۆو خێزانەكەیدا سەپاند.

 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن