ئیسرائیل هێرشی بۆسەر لوبنان دەستپێكردەوە

جیهان

5 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 278

وێنە.. ئەرشیف

راچڵەكین -

سوپای ئیسرائیل هێرشێكی نوێی بۆسەر باشووری رۆژهەڵاتی لوبنان ئەنجامدا و چەند باڵەخانەیەكی بۆردومانكرد كە بنكە و بارەگای چەكدارانی حزبوڵڵای تێدابوو.
 
سوپای بەرگریی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-1-2026، هێزەكانیان هێرشێكی ئاسمانییان كردە سەر شارۆچكەی سەحمەر لەناوچەی بیقاع لە باشووری رۆژهەڵاتی لوبنان و چەندین بنكە و بارەگای حزبوڵڵایان بۆردومان كرد.

پێشتر سوپای ئیسرائیل دانیشتووانی شارۆچكەكەی لوبنانی ئاگاداركردبووە كە لە بارەگاكانی حزبوڵڵا دووربكەونەوە، بۆئەوەی لەئەنجامی هێرشە ئاسمانییەكاندا زیانیان بەرنەكەوێت.

بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوكراونەتەوە، سوپای ئیسرائیل چەندین باڵەخانەی لە شارۆچكەی سەحمەر خاپوور كردووە كە لەلایەن حزبوڵڵاوە وەك بنكە و بارەگای سەربازی بەكارهێنراون، تائێستاش هیچ ئامارێكی لەبارەی زیانە گیانییەكانی هێرشە ئاسمانییەكانی ئەمڕۆ ئاشكرا نەكراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن