رەققە.. ژمارەیەك تیرۆریستی داعش دەستگیر دەكرێن

جیهان

1 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 225

راچڵەین -

هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە رۆژئاوای كوردستان، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە ناوچەیەكی سەر بە گوندەوارەكانی رەققە، ژمارەیەك تیرۆریستی داعشیان دەستگیركرد.

روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی ئەو هەڵەمتە ئەمنییانەی كە لە رۆژهەڵاتی روباری فورات ئەنجام دەدرێن بۆ راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ پێنجشەممە 15-1-2026، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆی رەققە، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان لە گوندەوارەكانی ئەو پارێزگایە ئەنجامدا و توانییان حەوت كەس بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە گروپی تیرۆریستیی دتاعش دەستگیر بكەن.

لەكاتی دەستگیركردنی تیرۆریستەكاندا، شەڕو پێكدادان دروەستبوو، هێزەكانی ئاسایش یەكێك لە تیرۆریستەكانی بە برینداری دەستگیركرد و ئەوانی دیكەش بەبێ تەقەكردن، خۆیان رادەستكرد.

لەماوەكانی رابردوودا، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەكانی رۆژهەلاتی فورات، بە هاوكاریی هەسەدە و هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، چەندین هەڵمەتیان بۆ دەستگیركردنی تیرۆریستانی داعش ئەنجامداوەو دەیان چەكدار و لایەنگری ئەو گروپە تیرۆریستەیان دەستگیركردووە، كە بەپێی دانپێدانانەكانی خۆیان، پیلانیان داڕشتبوو بۆ تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری لەناوچەكانی رەققە و دێرەزوور. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن