راچڵەكین-
نێرەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عیراق دەڵێت، لەگەڵ بەپرسانی ئەمریكا چەند دۆسێیەكی تاوتوێكردووەو لەسەردانەكەیدا بۆ عیراق لەگەڵ بڕیار بەدەستانی ئەو وڵاتە قسەی لەسەر دەكەن.
ئەمڕۆ هەیینی 16ی كانوونی دووەمی 2026 مارك ساڤایا، نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق لەتۆڕی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، لە كۆشكی سپی كۆبوونەوەیەكی بەرهەمداری لەگەڵ پێت هێگسیس، وەزیری جەنگ و د. سباستیان گۆركا، بەڕێوەبەری ئاژانسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كردووە.
" رێكەوتین لەسەر ئەوەی ئەو دۆسێیانەی تاتوتێمان كردووە، لەسەردانی داهاتوومدا بۆ عیراق، لەگەڵ بڕیار بەدەستان قسەی لەسەر دەكەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخەی لەسەر زەوی هەیە، لەپێناو بەرژەوەندی گەلی عیراق." مارك ساڤایا وادەڵێت.
نێردە تایبەتەكەی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق لەكۆتایی پۆستەكەیدا نوسیوویەتی:" جارێكی تر عیراق دەخەینەوە سەر ڕێچكەی مەزنی."
مارك ساڤایا كە لە 19ی تشرینی یەكەمی 2025 وە وەك نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ عیراق دەستبەكار بووە.