داڤید برنیاع، سەرۆكی دەزگای مۆساد
راچڵەكین -
سەۆكی دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل (مۆساد) بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئەمریكا و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا گفتگۆ لەبارەی پەرەسەندنەكانی دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات.
میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ هەینی 16-1-2026، داڤید برنیاع، سەرۆكی دەزگای مۆساد گەیشتە ئەمریكا بڕیارە لەشاری مەیامی لەگەڵ ستیڤ ویتگۆف، نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆببێتەوە بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پەرەسەندنەكانی دۆخی ئەمنیی ناوچەكە.
سەردانەكەی سەرۆكی مۆساد لەدوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دێت، كە رۆژی چوارشەممە رابردوو ئەنجامدرا و تێیدا تاووتوێی دۆخی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەتایەتیش دۆخی ناوخۆی ئێرانیان كرد.