هەسەدە: دیمەشق رێککەوتنی پێشێل کرد و هێرشیکرد

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 78

راچڵەکین-

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، دیمەشق بە پێشێلکردنی رێککەوتنەکەی نێوانیان تۆمەتبار دەکات.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە: لە ناوچەی دیبسی ئەفنان لە رۆژئاوای رەقە، هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا هێرشێکی خیانەتکارانەیان کردە سەر پێگەی هێزەکانمان.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەنجامی ئەو هێرشەی هێزەکانی حکومەتی کاتیی سوریا، شەڕ و پێکدادان سەریهەڵدا، ئەمەش پێشێلکردنی رێککەوتننامەی نێوەندگیری نێودەوڵەتی بوو لەلایەن دیمەشقەوە، بۆیە داوای دەستتێوەردانی نێودەوڵەتی دەکەین.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن