دۆناڵد ترەمپ لەبارەی گرینلاند لێدوانی نوێی هەیە

جیهان

21/01/2026     ژمارەی بینراو 86


راچڵەكین-

سەرۆكی ئەمریكا دەڵێت، وڵاتەكەیی و هاوپەیمانی باكوری ئەتڵەنتی ( ناتۆ) لەبارەی گرینلاند دەگەنە جۆرێك لەچارەسەر.

دۆناڵد ترەمپ، چەند كاتژژمێرێك پێش گەیشتەكەی بۆ سویسرا بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابوری جیهان لە داڤۆس، رایگەیاند:" لەو بڕوایەدام كە پێكەوە دەگەینە چارەسەرێك كە هەم ئێمە هەم ناتۆ زۆر دڵخۆش دەكات."

لەهەمان كاتدا ترەمپ، جەختی لەوەكرد، ئەمریكا لەبەرهەندێك هۆكاری ئەمنی، پێویستی بە گرینلاندە.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا، دوای ئەوەی بەشێك لەوڵاتانی ناتۆ، پشتیوانی خۆیان بۆ دانیمارك و گرینلاند، نیشاندا، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە، باجی گومرگی زیاتر بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەسەپێنێت كە دژی فرۆشتنی ئەو دوورگەیەی جەمسەری باكوورن بە ئەمریكا.

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن