راچڵەكین-
نێردەی تایبەتی ئەمریكا بۆ كاروباری عیراق دەڵێت، ئەگەر بیانەوێت چاكسازی لەعیراقدا بكرێت، سەرەتا دەبێت بەدەستێكی پۆڵایین رووبەڕووی گەندەڵی ببنەوە:"میلیشیاكان نیشانەن، بەڵام گەندەڵی نەخۆشییەكەیە."
رۆژی چوارشەممە 21ی كانوونی دووەمی 2026 مارك ساڤایا، لەبارەی دۆخی ئێستای عیراق و هەژموونی گرووپە چەكدارەكان رایگەیاند:" بە وردی ئاگادارم چۆن پارەی نایاسایی حەواڵە دەكرێت، تەنیا لە رێی گەورە بەرپرسانەوە نییە، لەوە گرنگتر ئەوەیە لەڕێی چینەكانی خوارەوە دەگوازرێتەوە وەك: ئەندامانی خێزان، هاوڕێكان، پاسەوانان، شۆفێران و نێوەندگیرەكان."
"ئەم جۆرە لەگواستنەوەی پارە، پارێزبەندی و نكۆڵیكردن دابین دەكات، لە هەمان كاتدا سیستمەكەش بە تەواوی توانایەوە بە كارایی دەهێڵێتەوە."
"ئەم تۆڕە زۆر ئاڵۆزەو بەووردی دروستكراوە، ماوەی زیاتر لە دوو دەیەیە كار دەكات وسەركەوتوو بووە لە تێپەڕاندنی رێساكان، چوارچێوەكانی پابەندبوون و میكانیزمەكانی وردبینیی نێودەوڵەتی، لە رێی ئەم سیستمەوە، گروپە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لەڕووی داراییەوە بەهێز كراون، پارێزراون و بەردەوامییان پێدراوە." مارك ساڤایا وادەڵێت.
لەبارەی چارەسەری ئەو دۆخەش، مارك ساڤایا نوسیوویەتی:" هەر هەوڵێكی جددی بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری لەعیراق، گەڕاندنەوەی سەروەری، هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاكان، دەبێت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو تۆڕە گەندەڵییانە دەستپێبكات كە پارەداریان دەكەن و دەڵێت، " پێویستە سنوورێك بۆ سەرچاوەی پارەی زەبەلاحی گەندەڵی دابنرێت، وەك مووچە بندیوارەكان، قەرزە ساختەكان، سامانی، بەبێ ئەوە، سەرجەم هەوڵەكاین تر شكست دەهێنن."