دادگای فیدراڵی عیراق تانەی كاندیدانی دوورخراوەى بۆ پۆستی سەرۆككۆمار یەكلاكردەوە

عێراق

2 کاتژمێر پێش ئێستا     ژمارەی بینراو 181


راچڵەكین-

دادگای فیدراڵی عیراق بڕیاری كۆتایی لەبارەی 28 كاندیدی دوورخراوە بۆ پۆستی سەرۆككۆمای عیراق یەكلاكردەوە.

دادگای فیدراڵی عیراق بڵاویكردووەتەوە، رۆژانی 19 و 20ی 1ی كانوونی دووەمی 2026 دادگا بۆ بڕیاردان لەسەر سكاڵای ئەو كاندیدە دووخراوانە كۆبوەوە كە ناویان لەلیستی كاندیدان بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عیراقدا نەبووە.

وەك لەڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، دواجار دادگای فیدراڵی پشتیوانی لەدوورخستنەوەی 24 كاندید كرد، لەهەمان كاتدا دوورخستنەوەی ناوی چوار كاندیدی تری بە ناپەسەند  داناو بڕیاریدا بەگەڕانەوەیان بۆ كێبركێی پۆستی سەرۆككۆماری عیراق.

ئەو كاندیدانەی كەلەلایەن دادگای فیدراڵی بڕیاردرا درێژە بە كێبڕكێی پۆستی سەرۆككۆماری عیراق بدەن بریتین لە :

- خالد سدیق محەممەد
- ئازاد مەجید حەسەن
- رافع عەبدوڵا
- سالم حەواس عەلی

هاوكات دادگای فیدڕاڵی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقی پابەندكردووە بەدانانەوەی ناوی ئەو چوار كاندیدە لەلیستی كاندیدانی پۆستی سەرۆككۆمار. 

 
 
 
 
 
 
 
 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن