ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ
راچڵەكین -
كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا بڵاویكردەوە، سبەینێ نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا سەردانێكی فەرمی بۆ مۆسكۆ ئەنجام دەدات و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین كۆدەبێتەوە و تەوەری سەرەكیی كۆبوونەوەكەش كۆتایی هێنانە بە شەڕی ئۆكراینا.
دمێتری پێكسۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرملین لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە 22-1-2026، ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە مۆسكۆ و لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا كۆدەبێتەوە.
وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی رووسیا ئاشكرایكرد، ئامانجی سەردانەكەی ویتكۆف بۆ مۆسكۆ، گفتوگۆكردنە لەبارەی چۆنیەتی راگرتنی شەڕی نێوان رووسیا و ئۆكراینا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ ئەو بەرەوپێشچوونانەی هاتوونەتە ئاراوە بە ئاڕاستەی گەیشتن بە رێككەوتنی ئاشتی.
سەباری هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ پەلەكردن لە گەیشتنی رووسیا و ئۆكراینا بە بڕیاری ئاگربەست و واژۆكردنی رێككەوتنی ئاشتی، بەڵام سوپای رووسیا بەردەوامە لە هێرش و پێشڕەوییەكانی و لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، دەستی بەسەر چەندین ناوچە شارۆچكە دیكەی لە رۆژهەڵاتی ئۆكراینادا گرتووە.